3
ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی جۆزه‌ردان، به‌ندكراوانی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج دژ به ئێعدامی موجاهد كوركور له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوانی ژن و پیاوی زیندانی قزلحه‌سار له مه‌راسیمێك دا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئێعدامی موجاهد كوركور، هاوسۆزی خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه ده‌ربڕیوه. به‌شداربووانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه سروودی شۆڕشگێڕانه‌یان خوێندووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری نوێ كردووه‌ته‌وه.