3
شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی ژنی ڕاگیراو له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین، دژ به ئێعدامی مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌ندكراوانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له نێو سالۆنی كه‌ره‌نتینه‌ی به‌ندی ژنانی زیندانی قه‌رچه‌ك، سروودی شۆڕشگێڕانه‌یان خوێندووه‌ته‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. شایانی باسه كه پێش له‌سێداره‌دانی مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی، گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی قزلحه‌سار هێرشی كردبوو سه‌ر به‌ندكراوان و ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ی بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گواستبۆوه.