به‌ندكراوانی ڕاگیراو له به‌ندی ژنانی كانوونی په‌روه‌رده و چاكسازی سنه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ له ئاست بڵاوبوونه‌وه‌ی كیچ له‌و زیندانه و بایه‌خ نه‌دانی به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ندیخانه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ماوه‌ی دوو حه‌فته‌یه كه كیچ له نێو به‌ندی ژنانی كانوونی په‌روه‌رده و چاكسازی سنه بڵاو بووه‌ته‌وه و كێشه‌یێكی زۆری بۆ به‌ندكراوان ساز كردووه. نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتی بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌و به‌ندیخانه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی ناتوانن به‌ندیخانه‌كه سه‌مپاشی بكه‌ن. پێشتر به‌ندكراوان له ئاست دۆخی خراپی زیندان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌ر نه‌گرت و ئه‌مه دووهه‌م جاره كه به‌ندكراوانی ژن داوای دابینكردنی ئیمكاناتی بێهداشتی و ده‌رمانی ده‌كه‌ن.