ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی گوڵان، به‌ندكراوانی زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان له ئاست گواستنه‌وه‌ی چوار به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام به ناوه‌كانی “مه‌سعوود ئێسته‌كی”، “جه‌عفه‌ر حسێن زاده”، “مه‌جید ڕه‌زایی” و “موسته‌فا ئاقامحه‌ممه‌دی” كه پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی سزاكه‌یان، ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراون. پاش گواستنه‌وه‌ی ئه‌و چوار به‌ندكراوه، زیندانیانی به‌ندیخانه‌ی ده‌ستگرد ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و دژبه سزای ئێعدام دروشمیان به‌رز كرده‌وه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندان، هێزی سه‌ركوتی ڕه‌وانه‌ی نێو به‌نده‌كان كردووه به‌ڵام هێچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر برینداربوونی به‌ندكراوان و دۆخی ته‌ندرووستیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.