64
ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج دژبه ئێعدام و سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له ئاست ڕێژه‌ی به‌رزی ئێعدامه‌كان له‌و زیندانه ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌رپرسانی زیندان مافه‌كانیان پێشێل ده‌كه‌ن و وه‌كوو ئینسان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دا ناكه‌ن. ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوودا خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام و كۆتایی هێنان به ئه‌شكه‌نجه و ئازاری به‌ندكراوان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.