جه‌عفه‌ر په‌ناهی ده‌رهێنه‌ری ناودار و ڕه‌خنه‌گری كۆماری ئیسلامی به بڵاوكردنی ویدیۆیه‌ك له په‌یجی تایبه‌تی خۆیدا ڕایگه‌یاند: ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ندكراوانی زیندانی تارانی گه‌وره دژ به سزای سێداره و پڕۆپاگه‌ندای ڕژیم له ڕێگه‌ی گۆڕینی سروودی ئه‌ی ئێران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.
به وته‌ی جه‌عفه‌ر په‌ناهی، به‌ندكراوانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دژ به سزای ئێعدام دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و پاش خوێندنه‌وه‌ی سروودی ئه‌ی ئێران، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی لاكانی ڕه‌شت له به‌یاننامه‌یه‌كدا دوورخستنه‌وه‌ی سه‌عید ماسووری، به‌ندكراوی سیاسی زیندانی كه‌ره‌جیان بۆ زیندانی زاهدان به توندی مه‌حكووم كردووه.