ناڕه‌زایه‌تی جووتیارانی كوردستان له‌ ئاست نه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كه‌شاوه‌رزانی پارێزگای كوردستان له‌ ئاست نه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ ناڕازین و ده‌ڵێن: چی تر گه‌نم ناچێنن و خۆراكێك ده‌چێنن كه‌ پێویستی به‌ كڕین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ نه‌بێت و خۆیان به‌ ئاسانی له‌ بازاڕه‌كاندا بیفرۆشن.

له‌ ساڵانی ڕابردوودا، په‌رداخت نه‌كردنی پاره‌ی جووتیاران له‌ كاتی خۆی دا، بووه‌ته‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ كه‌شاوه‌رزان و به‌ تایبه‌ت به‌رهه‌مهێنه‌رانی گه‌نم، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ به‌شێكی زۆر له‌ جووتیاران ناچار بوون له‌ جیاتی گه‌نم به‌رهه‌می دیكه‌ی كه‌شاوه‌رزی بچێنن. پارێزگای كوردستان پێشتر به‌ به‌رهه‌مێهنانی چوار ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار تۆن گه‌نم ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و خۆراكه‌ گرینگه‌ له‌ ئێران دا بووه‌، به‌ڵام ئێستا مافییا ده‌وڵه‌تییه‌كان ڕێگه‌یان له‌ گه‌شه‌كردنی كه‌شاوه‌رزی ئه‌و پارێزگایه‌ گرتووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net