3
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، جووتیارانی مه‌ریوانی دژ به نه‌دانی حه‌قاوه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی نیشان دا.
به وته‌ی جووتیارانی ناڕازی، ماوه‌ی ده ڕۆژه ئاویان به‌سه‌ریاندا داخستووه و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی بووه‌ته هۆی له‌ناوچوونی به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانیان و زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووه. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت حه‌قاوه‌ی كه‌شاوه‌رزانی ئه‌و شاره دابین نه‌كات، زۆربه‌ی جووتیاران مایه‌پووچ ده‌بن و مه‌عیشه‌تی هه‌زاران جووتیار، كرێكار و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.