ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كه‌شاوه‌رزانی ناوچه‌ی به‌ندی فه‌یز ئابادی زه‌ڕقان سه‌ر به پارێزگای فارس، دژ به پێنه‌دانی حه‌ق ئاوه‌كانیان و هه‌روه‌ها خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان دژ به وشكبوونی زه‌وییه‌كانیان به هۆی پێنه‌دانی حه‌ق ئاوه كۆبوونه‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه نه‌ك ته‌نیا به‌رپرسان بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان ناده‌ن، به‌ڵكوو پلان بۆ گۆڕانی ڕێگه‌ی ئاوی خه‌ڵك و هه‌روه‌ها دزینی حه‌ق ئاوه‌كانیان ئه‌ڕێژن. جێگای ئاماژه‌یه له ڕۆژانی ڕابردوودا له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران به هه‌مان شێوه كه‌شاوه‌رزان دژ به نه‌بوونی ئاو و هه‌روه‌ها نابه‌رپرسیاری ده‌سه‌ڵاتداران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هێشتا ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان له ئاست كێشه‌ی جووتیاراندا بێده‌نگن.