3
خانه‌نشینكراوانی زانكۆی فه‌رهه‌نگیان له سه‌رانسه‌ری ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی گوڵان، خۆیان گه‌یانده به‌ره‌ده‌م زانكۆی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگیان له تاران و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
به وته‌ی ناڕازیان، پێشتر ده‌وڵه‌ت به‌ڵینی دابوو گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قده‌ستی فه‌رهه‌نگیان جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام هێشتا به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه و حه‌قده‌ستی خانه‌نشینكراوان هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ر دا نه‌هاتووه. كه‌می حه‌قده‌ست، خانه‌نشینكراوانی تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی كردووه و داوای زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان ده‌كه‌ن.