11
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی به‌فرانبار، خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی ساڵی ١٤٠٢، دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی ساڵی ١٤٠٢ له چه‌ند شاری ئێران له‌به‌رده‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی هێشتا سه‌ره‌نجیان به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه. خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، په‌رداختی سه‌نه‌وات و پاداشی كۆتایی ماوه‌ی خزمتیان له ئامووزش و په‌روه‌رش بوون.