8
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، خانه‌نشینكراوانی كرماشان له ئاست په‌رداختی ٧٠٠ هه‌زار تمه‌ن وه‌كوو حه‌قی هاوسانسازی ناڕازین و ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌ت گاڵته به خانه‌نشینكراوان ده‌كات.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌وڵه‌تی پزیشكیان بڕیاری بۆ هاوسانسازی حه‌قده‌ستی به‌شێكی زۆر له خانه‌نشینكراوانی ده‌ركرد، به‌ڵام ته‌نیا ٧٠٠ هه‌زار تمه‌ن به حه‌قده‌ستی خانه‌نشینكراوان زیاد كراوه كه به‌های یه‌ك كیلۆ گۆشتی سووره. خانه‌نشینكراوان ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌ت له به‌رانبه‌ر زیادكردنی ٧٠٠ هه‌زار تمه‌ن به حه‌قده‌ستی خانه‌نشینكراوان، نرخی بیمه‌ی ته‌كمیلی ٦٤ له سه‌د بردووه‌ته سه‌ره‌وه.