13
ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕه‌زبه‌ر، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كرماشان، بیجاڕ، سنه، مه‌ریوان، تاران، ته‌ورێز و چه‌ند شاری دیكه، دژ به خراپی دۆخی ژیانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كان به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد، دژ به پێنه‌دانی حه‌دقه‌سته دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، كۆتایی هاتنی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی سندوقی خانه‌نشینكراوانی موخابرات، جیاكاری له لایه‌ن بونیادی ته‌عوانی سپای پاسداران و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دۆخی ژیانی خانه‌نشینكراوان بوون.