ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی وزه‌خانه‌ی حه‌راره‌تی ته‌ورێز و كرێكارانی شیركه‌تی تسكۆ، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگه هیچیانپێ نه‌دراوه و خوازیاری پێدانی حه‌قدسه‌ت و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و هه‌روه‌ها كۆتایی هێنان به گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی بوون. هاوكات كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی تسكۆ دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته به دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ئامژه‌یان به‌وه كرد كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان به بیانووی نه‌بوونی داهات، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و خوازیاری ده‌ستێوه‌ردانی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان له سه‌ر دۆخی كرێكاران بوون.