
خانه‌ی په‌ره‌ستاری پارێزگای خۆراسان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناڕه‌زایه‌تی خۆی له ئاست دیاریكردنی ٨٠ ساعه‌ت ئیزافه‌كاری بۆ كادری ده‌رمانی ئه‌و ئوستانه نیشان دا.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ده‌وڵه‌ت له جیاتی پێدانی داخوازییه‌كانی كادری ده‌رمان، گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌و چینه زه‌حمه‌تكێشه زۆرتر كردووه و له دوایین بڕیاری دا ڕێژه‌ی ئیزافه‌كاری بۆ په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگای خۆرسان بۆ ٨٠ ساعه‌ت زیاد كردووه كه پێچه‌وانه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاته. زیادكردنی ئیزافه‌كاری له حاڵێكدایه كه شه‌پۆلێك له كۆچكردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستی پێكردووه و ساڵانه چه‌ندین كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران به‌هۆی گوشاری كاری و بایه‌خ نه‌دانی ده‌وڵه‌ت به كێشه و گرفته‌كانیان له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانیان دێنن.