19
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی گوڵانی ١٤٠٣، ١٢٠٠ كه‌س له خاوه‌ن زه‌مینه‌كانی حه‌فت ئاسیاوی سنه له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیف بوون له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جیهادی كه‌شاوه‌رزی كوردستان له ساڵه‌كانی ٧٨ و ٧٧ی هه‌تاوی كۆمه‌ڵێك له زه‌مینه‌كانی ناوچه‌ی حه‌فت ئاسیاوی له ته‌نیشت چیای ئاویه‌ری سنه به كارمه‌ندان و كه‌سانی دیكه فرۆشتووه له حاڵێكدا ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كان دژی ئه‌و بڕیاره بووه. ئێستا ماوه‌ی ٣٠ ساڵه خاوه‌ن زه‌مینه‌كان بیلاته‌كلیف ماوه‌نه‌ته‌وه و هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تیش زیانه‌كانیان قه‌ره‌بوو ناكاته‌وه.