4
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گوڵانی ١٤٠٤، خاوه‌ن به‌له‌مه‌کانی ناڕازی له به‌نده‌ری گه‌ناوه دژ به خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به دۆخی ژیانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به نه‌بوونی داهات ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌ل و باجی ده‌وڵه‌ت، پێدانی حه‌قی سووته‌مه‌نییه‌كانیان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و بایه‌خ دانی ڕژیم به ژیانیان بوون. هه‌روه‌ها بو وته‌ی ناڕازیان ئه‌م بڕیارانه‌ی ڕژیم گوشارێكی ئابووری زۆری بۆ سه‌ر كرێكاران هێناوه و پێویسته حكومه‌ت پێداچوونه‌وه له سه‌ر بڕیاری بڕینی حه‌قی سووته‌مه‌نییه‌كانیان بكات.