ماوه‌ی سێ ڕۆژه خاوه‌ن ئه‌و كامیۆنانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌ته‌وه هاورده كراوه له سنووری نێوان ورمێ و توركیا مانیان گرتووه و داوای ڕاده‌ستكردنی بارهه‌ڵگره‌كانیان ده‌كه‌ن.
ماوه‌ی یه‌ك ساڵه كه شۆفێران چاوه‌ڕێی ڕاده‌ستكردنی كامیۆنه‌كانیانن، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه و ده‌یه‌وێت به هۆی ناكارامه‌یی كۆماری ئیسلامی زه‌وتیان بكات. شۆفێرانی ناڕازی ده‌ڵێن: هه‌زار و ٨٠٠ بارهه‌ڵگر به هۆی ڕانتخواری و گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له توركیا گیریان خواردووه و مافیاكانی نێو ده‌سه‌ڵات به هاوكاری ده‌وڵه‌تی توركیا ڕێگه‌یان له ڕاده‌ستكردنی بارهه‌ڵگره‌كان به شۆفێران گرتووه. له ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌وڵه‌تی توركیا ڕاگه‌یاندنێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و وتوویه كه ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی به‌رهه‌می ساڵی ٢٠١٩ بن زه‌وت ده‌كرێن. ئێستا شۆفێرانی نیگه‌رانی له‌ده‌ستدانی سه‌رمایه‌كانیانن و داوای یارمه‌تی له خه‌ڵك ده‌كه‌ن.