8
ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری ئه‌راك دژ به سووتاندنی مازۆرت له وزه‌خانه‌ی ئه‌و شاره و پیسكردنی كه‌ش و هه‌وا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌راك ڕۆژی ڕابردوو بۆ سێهه‌مین جاری به‌رده‌وام له سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره ڕێپێوانیان كرد و به وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری كوتایی هێنان به سووتاندنی مازۆت له وزه‌خانه‌ی ئه‌و شاره و بایه‌خ دان به ته‌ندرووستی دانیشتووانی ئه‌و شاره بوون.