ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئیلام له‌ ئاست بڕینی به‌رده‌وامی ئاو

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی شاری ئیلام له‌ ئاست بڕینی به‌رده‌وامی ئاو ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون.

به ‌وته‌ی هاونیشتمانیان، ئه‌مساڵ ساڵێكی پڕ ئاو بووه‌، هه‌موو به‌ندئاوه‌كان سه‌رڕێژ بوون و ڕووباره‌كان پڕ ئاون، به‌ڵام ئاوی خواردنه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌هۆی كۆن بوونی سیسته‌می لووله‌كه‌شی به‌رده‌وام ده‌بڕدرێت. له‌ ساڵانی ڕابردوودا به‌رپرسانی ئوستان به‌رده‌وام به‌ڵێنی چاكسازی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی سیسته‌می لووله‌كه‌شیان دابوو، به‌ڵام تا هه‌نووكه‌ش به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net