12
دانیشتووانی شاری ئیلام ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، له ئاست كهمتهرخهومی شاره‌وانی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی هاووڵاتیان، ماوه‌یه‌كه شاره‌وانی ئیلام له ئاست كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاكی نێو شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شار كه‌مته‌رخه‌مه و به‌هۆی گه‌رمای هه‌وا، بۆن و به‌رامێكی ناخۆش به نێو ئه‌و شاره‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنانه‌ی زبڵ و پاشماوه‌ی تێدا كۆكراوه‌ته‌وه بووه‌ته شوێنی ژیانی ده‌یان جۆر بوونه‌وه‌ر و جه‌ماوه‌ری ئه‌و شاره نیگه‌رانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشین.