5
ڕۆژی پنجشه‌ممه و هه‌ینی ١١ و ١٢ی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی باكووری كوردستان له شاره‌كانی شرنا‌خ، وان و ئانكارا دژ به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان خۆپێشاندانیان كرد.
له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، حكوومه‌تی توركیا كوده‌تایه‌كی دژ به دیمۆكراسی له‌و وڵاته ده‌ست پێكردووه و له شاره‌كانی باكووری كوردستان، ده‌یان شاره‌دار و ئه‌ندامی شۆرای شار كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردرابوون، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگاه كراون. له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌ڵكی ئازادیخواز چه‌ندین جار دژ به زیندانیكردنی نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ر و دانانی قه‌یووم له جێگه‌یان خۆپێشاندانیان كردووه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان به سه‌ركوتی زۆرتر وڵامی خه‌ڵكی داوه‌ته‌وه.