ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی بانه له‌ ئاست داخرانی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دین

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی ڕه‌شه‌مه‌، دانیشتووانی شاری بانه له‌ ئاست پێشكه‌ش نه‌كردنی خزمه‌تگوزاری له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دین و سه‌رگه‌ردانی خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی هاونیشتمانیان، شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ نێوان نه‌خۆشێك و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌مه‌قاڵێ ساز بووه‌ و هێزه‌ ئینتزامییه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه‌ هاتوون. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ كار و چالاكییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دین ڕاگیرا و خه‌ڵك ناچار بوون سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕازی بكه‌ن، نه‌بوونی پزیشكی كشیك و كادری ده‌رمانی كارامه‌ كێشه‌ی بۆ خه‌ڵك ساز كردووه‌ و هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تیش وڵامده‌ره‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك نه‌بووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net