ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی بانه له‌ ئاست گه‌نده‌ڵی شاره‌داری ئه‌و شاره‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خه‌ڵكی شاری بانه له‌ ئاست گه‌نده‌ڵی شاره‌داری ئه‌و شاره‌ و داخرانی پڕۆژه‌ی لێدانی تلێ كابین له‌ پاركی گشتی ئاربابا ناڕازین و ده‌ڵێن: شاره‌دار بودجه‌ی سه‌رمایه‌گوزاره‌كه‌ی خواردووه‌.

به ‌وته‌ی هاونیشتمانیان، له‌ ساڵانی ڕابردوودا بڕیار درا سه‌رمایه‌گوزارێك له‌ شاری سلێمانی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری هاوشێوه‌ی چاوی له‌ند له‌ سلێمانی له‌ پاركی ئابابا لێ بدات، به‌ڵام پاش چه‌ند ساڵ ئاشكرا بووه‌ كه‌ شاره‌داری بانه بودجه‌ی هاورده‌ی ئه‌و سه‌رمایه‌گوزاره‌ی خواردووه‌ و ئێستا پڕۆژه‌كه‌ داخراوه‌. له‌و‌ ماوه‌یه‌شدا هه‌موو شوێنه‌كانی كه‌سب و كار و مانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كان تێك دراوه‌ و ته‌نیا قلیانسه‌رایه‌كی گه‌وره‌یان له‌و پاركه‌ ساۆ كردووه‌ و بووه‌ته‌ شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی گه‌نجان و بنه‌ماڵه‌كان ناوێرن سه‌ردانی ئاربابا بكه‌ن. به‌وته‌ی هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌گه‌ری مامه‌ڵه‌كردنی مادده‌ی هۆشبه‌ریش له‌و شوێنه هه‌یه‌ و گه‌نجانی ئه‌و شاره‌ ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی بوونه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net