33
ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی گوندی باوه‌رێزی سنه له ئاست بێ ئاوی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
گوندی باوه‌رێز ناوه‌ندی كه‌شاوه‌رزی و باخداری شارستانی سنه‌یه و هه‌زار خێزانی تێدا ده‌ژیت، به‌ڵام وێڕای هه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ئاو، دانیشتووانه‌كه‌ی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاك و خاوێن بێبه‌شن. ڕۆژی ڕابردوو، دانیشتووانی باوه‌رێز له ئاست بێ ئاوی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری سه‌ره‌نج دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.