6
دانیشتووانی گوندی باوه‌ڕێزی سنه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، له ئاست فڕێدانی زبڵ و پاشماوه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، خه‌ڵكی شاری سنه له ڕۆژانی پشوودان دا بۆ گه‌شت و سیران سه‌ردانی ئاوایی باوه‌ڕێز ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌دوای خۆیان دا زبڵ و پاشماوه‌یه‌كی زۆر به‌جێده‌هێڵن. كه‌ڵه‌كه‌بوونی زبڵ و پاشماوه له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی باوه‌ڕێز ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی ئه‌و گونده‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه و ناڕازیان داوا له هاونیشتمانیان ده‌كه‌ن، ڕێز له خه‌ڵكی ئه‌و گونده و ژینگه‌ی ناوچه بگرن.