ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر ١٤٠٣، خه‌ڵكی ناوچه‌ی ته‌فتان له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له ئاست چالاكی شیركه‌ته‌كانی سه‌ر به سپای پاسداران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، شیركه‌ته‌كانی سه‌ر به سپای پاسداران به مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی زێڕ ده‌یان كانگایان له ته‌فتان لێ داوه و ژینگه‌ی ناوهچهكهیان به ته‌واوی تێك داوه. چه‌ند مانگه چالاكانی مه‌ده‌نی به‌لووچ و دانیشتووانی ته‌فتان به كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی داوای ڕاگرتنی چالاكییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم ته‌نیا به سه‌ركوت وڵامی داخوازییه‌كانیان داوه‌ته‌وه. ڕۆژی ڕابردوو، چالاكێكی مه‌ده‌نی به ناوی “كه‌ریم به‌خش كوردی تهمهندانی” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه.