ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی جوانڕۆ له‌ ئاست نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ چه‌ند كه‌س كه‌ هه‌وڵی ڕفاندنی كچێكی ته‌مه‌ن ٨ ساڵیان دابوو ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی پۆلیس كرد.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌رنشینه‌كانی پژۆیه‌كی پارس به‌ پلاكی نه‌ناسراو هه‌وڵی ڕفاندنی كچێكی ته‌مه‌ن ٨ ساڵیان داوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ ڕێگریی لێ كراوه‌ و تۆمه‌تباران دراونه‌ته‌ به‌ر لێدان. كاتێك هێزه‌ ئینتزامییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌، خه‌ڵك له‌ ئاست نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕێوه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس به‌ گازی فلفل وڵامی خه‌ڵكی ناڕازیان داوه‌ته‌وه‌ و تاوانباره‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net