9
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی شاری جوانڕۆ له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی ئاو و كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، بڕینی به‌رده‌وامی ئاو و كاره‌با ژیانی بۆ دانیشتووانی شاری جوانڕۆ سه‌خت كردووه و ڕۆژانه دوو جار ئاو و كاره‌با ده‌بڕن. به‌و بۆنه‌وه خه‌ڵك ناچار بوون به تانكه‌ر ئاو بكڕن و ئه‌و بابه‌ته‌ش گوشاری ئابووری بۆ هێناون.