ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی جووله‌مێرگ له‌ ئاست دانانی قه‌یووم له‌ شاره‌داری ئه‌و شاره‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی جۆزه‌ردان، حكوومه‌ته‌ی ئه‌ردۆغان شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی جووله‌مێرگی ده‌ستبه‌سه‌ر و قه‌یوومێكی له‌ شوێنه‌كه‌ی دانا.

له‌م دوایانه‌دا “محه‌ممه‌د سدیق ئاكه‌ش” به‌ ده‌نگی خه‌ڵكی جووله‌مێرگ له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌دارییه‌كانی توركیا وه‌كوو شاره‌داری ئه‌و شاره‌ هه‌ڵبژێردار. ڕۆژی ڕابردوو حكوومه‌تی فاشیستی ئه‌ردۆعان ئه‌و شاره‌داره‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ی به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ جێگای قه‌یوومی به‌كرێگیراوی خۆی دانا. پاش ئه‌و كرده‌وه‌ نایاساییه‌، خه‌ڵكی جووله‌مێرگ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net