ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له دانیشتوانی شاری زابول له سیستان و به‌لوچستان دژ به پچڕانی به‌رده‌وام و به بێ ئاگاداری كاره‌با له‌و شاره كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربری.
خه‌ڵكی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ئیداره‌ی كاره‌بای ئه‌و شاره، به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به بێ پلانی كۆماری ئیسلامی بۆ دابین كردنی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی خێرای به‌رپرسان له سه‌ر دۆخی خراپی كاره‌با له‌و شاره و ئاگادار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك پێش پچڕانی كاره‌با بوون. جێگای ئاماژه‌یه به هۆی پچڕانی بێ ئاگاداری كاره‌با له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، زیانێكی زۆر به‌ر دانیشتووان و هه‌روه‌ها دوكاندارانی ئه‌و پارێزگایه كه‌وتووه و هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش بووه به هۆی تووڕه‌یی خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه.