2
ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، خه‌ڵكی شاباد له پارێزگای كرماشان له ئاست نه‌بوونی ئاو و كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی له گه‌رمای سه‌ختی هاویندا ڕۆژی دوو جار ئاو و كاره‌بای هاووڵاتیان ده‌بڕیت و هیچ بایه‌خێك به ته‌ندرووستی ژنان، منداڵان و به‌ساڵاچووان نادات. هاونیشتمانییه‌ك له‌و باره‌وه وتی: خه‌ڵك به‌دوای ئاودا سه‌رگه‌ردانن و گه‌رمای تاقه‌ت پڕۆكێنی هاوین ژیانی بۆیان سه‌خت كردووه به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت ئاو و كاره‌بای ٢٤ كاتژمێریان بۆ به‌شداربووانی مه‌راسمی ئه‌ربه‌عین دابین كردووه.