هاووڵاتیان له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان و كرماشان به ده‌ست بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با و ئاو ناڕازین و ده‌ڵێن: ژیان و مه‌عیشه‌تیان به‌هۆی ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
به وته‌ی هاونیشتمانیان، بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با ئاسته‌نگی زۆری بۆ كاسبكاران و خه‌ڵكی ئاسایی درووست كردووه و كاتێك په‌یوه‌ندی به ئیداره‌ی به‌رقه‌وه ده‌گرن كه‌س و‌ڵامیان ناداته‌وه. كاتێك به‌رق ده‌ڕوات، ئاو و ئینته‌رنێتیش نامێنێت، شه‌قامه‌كان قه‌ره‌باڵغ ده‌بن و ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆش ده‌ڕواته سه‌ره‌وه. هه‌روه‌ها به‌هۆی شه‌پۆلی خۆڵبارین ته‌ندرووستی خه‌ڵك به تایبه‌ت له شاره‌كانی دوو ئوستانی كرماشان و ئیلام كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و ده‌وڵه‌ت له پارێزگای كوردستانیش هه‌موو قوتابخانه، زانكۆ و ئیداره ده‌وڵه‌تیه‌كانی داخستووه.