21
ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی نه‌نه‌ڵه‌ی سنه له ئاست بڕانی به‌رده‌وامی ئینته‌رنێت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، قه‌تعی به‌رده‌وامی ئینته‌رنێت كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ كاسبكاران، نانه‌واخانه‌كان، دووكانداران و خه‌ڵكی ئاسایی درووست كردووه. به وته‌ی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی نه‌نه‌ڵه، چه‌ند جار ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان گه‌یاندووه‌ته ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌ر نهگرتۆتەوه.