5
ڕۆژی ڕابردوو، دانیشتوانی شاری بانه دژ به چالاكییه‌كانی كانگه‌ی زێڕی ئه‌و شاره، كامیۆن و ئامێره‌كانی ئه‌و كانگه‌یانه سووتاند.
خه‌ڵكی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی چالاكییه‌كانی ئه‌و كانگه‌یه، سرووشت و هه‌وای ئه‌و ناوچه‌یه و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه ئاوییه‌كان زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه و خوازیاری كۆتایی هاتنی چالاكییه‌كانی كانگه‌ی زێڕی شاری بانه بوون. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كانگه‌ی زێڕی ئه‌و شاره به ته‌نیا گیرفانی كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسان پڕ ده‌كات و ژیانی هه‌زاران جووتیار و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.