ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شاری ته‌رق ڕوود دژ به‌ چالاكی كانگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی شاریته‌رق ڕوودسه‌ر به‌ پارێزگای ئیسفه‌هان، دژ به‌ چالاكی كانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

ناڕازیان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی چالاكییه‌كانی كانه‌كان له‌و پارێزگایە سرووشتی ناوچه‌كه‌ تووشی زیانێكی زۆر بووه‌ و هه‌روه‌ها ژیانی خه‌ڵك تێكدراوه‌. خه‌ڵكی ناڕازی خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ چالاكییه‌كانی كانگه‌كان، بایه‌خ دان به‌ داخوازییه‌كانی خه‌ڵك، سزادانی تاوانبارانی دژ به‌ ژینگه‌ و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی خه‌ڵك بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net