2
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی خه‌رمانان، هاووڵاتیان له شاری فه‌ره‌یدونكه‌نار سه‌ر به پارێزگای مازه‌نده‌ران، دژ به نه‌بوونی ئاو و پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
دانیشتوانی ئه‌و شاره ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی كه‌مته‌رخه‌می و نابه‌رپرسیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ژیانییان تووشی كێشه بووه و ئێستا له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین. ناڕازیان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه له ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ر نه‌بوونی كێشه‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بەربڵاوتر ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌رژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.