2
ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی چه‌ند ناوچه‌ی كرماشان دژ به بڕینی به‌رده‌وامی ئاو و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌شتی ده‌یره له شارستانی گێڵانغه‌رب، ڕۆژانه ته‌نیا چه‌ند ساعه‌ت ئاوی لووله‌كه‌شیان هه‌یه و ناچارن له كانیاوه‌كان ئاوی خواردنه‌وه دابین بكه‌ن. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی كرماشان ڕۆژانه ده ساعه‌ت ئاو به سه‌ر دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كانی تاڵقانی و شارۆچكه‌ی شاره‌وانی دا ده‌بڕن و خه‌ڵك ناچار ده‌كه‌ن به تانكه‌ر بكڕن. له گونده‌كانی ناوچه‌ی سه‌رفیرووزئابادی كرماشان هاووڵاتیان ده‌یان كیلۆمتر ئه‌بڕن بۆ ئه‌وه‌ی له كانیاوه‌كاندا ئاوی خواردنه بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان بگوازنه‌وه.