18
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان له ئاست بایه‌خ نه‌دانی شاره‌داری به سه‌گی هار له نێو گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كان ناڕه‌زاین و ده‌ڵێن: به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به ته‌ندرووستی خه‌ڵك ناده‌ن.
به وته‌ی هاونیشتمانیان، سه‌دان سه‌گی وێڵ و هار له نێو گه‌ڕه‌ك و شه‌قامی شاره‌كانی كوردستان ده‌سووڕێنه‌وه و شاره‌داری هیچ كارێك بۆ كۆكردنه‌وه‌یان ئه‌نجام نادات. له سێ مانگی ڕابردوودا، دوو منداڵی خه‌ڵكی مهاباد و ورمێ به‌هۆی گازگرتنی سه‌گ گیانیان له‌ده‌ست داوه و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. نه‌بوونی ناوه‌ندێك بۆ پاراستن و ڕاگرتنی سه‌گی وێڵ بووه‌ته هۆی به‌ره‌ڵابوونی هه‌زاران سه‌گ كه هیچیان بۆ خواردن ده‌ست ناكه‌وێت و له ڕووی ناچارییه‌وه په‌لاماری خه‌ڵك ئه‌ده‌ن.