6
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی گوڵان، گوندنشینانی شاری كۆبانی له ڕۆژئاوای كوردستان دژ به درێژه‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سنووری ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی سووریا ڕێككه‌وتننامه‌ی واژۆ كردووه و به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه، ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌بێ كۆتایی به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر گونده‌كانی كۆبانی بێنێت. پابه‌ند نه‌بوونی توركیا به‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه بووه‌ته هۆی ئاواره‌بوونی گوندنشینان و جووتیاران ناتوانن زه‌ویه‌كانیان بكێڵن یان به‌رهه‌مه كشتووكارییه‌كانیان كۆبكه‌نه‌وه.