3
ڕۆژی ڕابردوو، خاوه‌ن كارگه‌كانی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی سه‌جزی ئیسفه‌هان هه‌روه‌ها دانیشتووانی شاره‌كانی لاهیجان و وه‌رامین، له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌دوای سێ ڕۆژ قه‌تعی به‌رق له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی سه‌جزی ئیسفه‌هان، كاسبكارانی ئه‌و شارۆچكه‌یه دژ به بایه‌خ نه‌دانی حكوومه‌ت به كێشه و گرفته‌كانیان خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری دابینكردنی كاره‌با و ئاوی ٢٤ كاتژمێری بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دانیشتووانی شاره‌كانی وه‌رامین و لاهیجان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ناوه‌نده دهوڵهتییهكاندا، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی نیشان داوه و خوازیاری دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بوون.