9
ده‌یان شارومه‌ندی خه‌ڵكی مه‌له‌كشایی له پارێزگای ئیلام، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، له ئاست بڕینه‌وه‌ی دار به‌ڕووه‌كانی ئه‌و ناوچه له‌لایه‌ن شیركه‌تێكی چینی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ژینگه‌پارێزانی مه‌له‌كشایی، كۆمپانیایه‌كی چینی كه له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ئه‌و شاره دا كاری وه‌به‌رهێنانی سیلیس و منگهنێز ده‌كات، دار به‌ڕووه‌كانی ناوچه‌كه وه‌كوو سووته‌مه‌نی بۆ كووره به‌كار ده‌بات و زیانێكی زۆری به سرووشتی ئه‌و شاره گه‌یاندووه. بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كانی مه‌له‌كشایی دیمه‌نێكی ناخهه‌ژێنی به‌و شاره به‌خشیوه و ژینگه‌دۆستان داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن ڕێگه له بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان بگرێت.