4
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی گوڵانی ١٤٠٤، خه‌ڵكی مه‌له‌كشا دژ به گواستنه‌وه‌ی ئاوی كانییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ شاری ئیلام كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان دڕه‌ربڕی.
ناڕازیان دژ به بڕیاری نوێی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی پارێزگای ئیلام له سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئاوی كانییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ شاری ئیلام، به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌ڕێوه‌نه‌چوونی ئه‌م پرۆژه‌یه بوون.به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان زۆرتر له ٤٠ له سه‌دی ئاوی ناوچه‌ی مه‌له‌كشا له كانییه‌كان دابین ده‌كرێت و گواستنه‌وه‌ی ئاوی كانییه‌كان، زیانێكی زۆر به ژیانی بنه‌ماڵه‌كان و هه‌روه‌ها بارودۆخی كشت و كاڵی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌گه‌ینێ.