78
ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خاكه‌لێوه، دانیشتووانی ناوچه‌ی بارووقی سه‌ر به پارێزگای ورمێ له ئاست تێكدانی ژینگه‌ی ناوچه‌كه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازیان، چه‌ندین شیركه‌تی حكوومه‌تی به بیانووی لێدانی مه‌عده‌ن و درووستكردنی كارخانه، ژینگه و سرووشتی ناوچه‌كه‌یان تێك داوه. ئه‌و شیركه‌تانه هه‌روه‌ها چیا و كوێستانی ناوچه‌كه‌یان له ناو بردووه و بوونه‌ته هۆی ڕووچوونی زه‌وی و پیسبوونی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان. هاووڵاتیه‌ك له‌و باره‌وه وتی: چه‌ندین جار له ئاست كار و چالاكی ئه‌و شیركه‌تانه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی بایه‌خی پێ نه‌داون.