13
ڕۆژی هه‌ینی ١١ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ناڕازی دژ به چالاكییه‌كانی كانگه‌كان له ناوچه‌ی “عه‌له‌ویجه“ی ئیسفه‌هان، كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه، له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه هێرش كرایه سه‌ریان به‌ڵام به هۆی خۆڕاگری خه‌ڵك، هێزه‌كانی ڕژیم ناچار به پاشه‌كه‌شه بوون. ناڕازیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی چالاكییه‌كانی كانگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، سرووشتی ناوچه‌كه و هه‌روره‌ها سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو تووشی زیان بوون و خوازیاری كۆتایی هاتنی چالاكییه‌كانی كانگه‌كان و هه‌روه‌ها سزادانی تاونبارانی دژ به ژینگه بوون.