9
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، كۆموڵێك له خه‌ڵكی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان دژ به داخرانی سنووری “ڕووته‌ك” له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و پارێزگای كۆبوونه‌وه.
خه‌ڵكی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی داخرانی ئه‌و سنووره له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه، ژیان و مه‌عیشه‌تی كۆمه‌ڵێكی زۆر له خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كان له خراپیدایه و خوازیاری كرانه‌وه‌ی ئه‌و سنووره و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر كرانی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه بوون. ناڕازیان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به هۆی داخرانی ئه‌و سنووره ژیانی زۆرێك له خه‌ڵك تێكدراوه و پێویسته ده‌وڵه‌ت له ئاست ئه‌م كێشه‌یه‌دا وڵامی خه‌ڵك بداته‌وه.