62
ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی شاری ڕه‌شت له ئاست كه‌می نان له‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، نانه‌واخانه‌كانی شاری ڕه‌شت به‌هۆی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان و كه‌می ئارد داخراون و خه‌ڵكی ئه‌و شاره به دوای نان دا سه‌رگه‌ردان بوون. چالاكانی ئابووری ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌رێك بۆ كه‌می ئارد نه‌دۆزێته‌وه قه‌یرانی نان له وڵات ڕوو ئه‌دات و كاردانه‌وی به‌هێزی كۆمه‌ڵگای لێ ئه‌كه‌وێته‌وه.