ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ڕه‌مشك له‌به‌ره‌ده‌م مه‌عده‌نی مسی ناوچه‌كه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی گوڵانی ١٤٠٣، خه‌ڵكی ناوچه‌ی ڕه‌مشتی سه‌ر به‌ پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له‌به‌رده‌م شیركه‌تی مه‌عده‌نی مس كۆبوونه‌وه‌ و ده‌رگای ئه‌و مه‌عده‌نه‌یان پۆلۆمپ كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، خه‌ڵكی كه‌شاوه‌رزی ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م شیركه‌ت دا كۆبوونه‌ته‌وه‌ و ڕێگه‌یان له‌ چالاكی ماشین ئاڵاتی مه‌عده‌ن گرتووه‌. ناڕازیان ده‌ڵێن: چالاكییه‌كانی ئه‌و مه‌عدنه‌ هیچ سوودێكی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ نه‌بووه‌ و زیانیشی به‌ كه‌شاوه‌رزان گه‌یاندووه‌. خاك و ئاوی كه‌شاوه‌رزی ناوچه‌كه‌ی پیس كردووه‌ و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیمیش بایه‌خ به‌ كێشه‌ و گرفتی خه‌ڵك نادات. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ناڕازیان و دوو كه‌سیان به‌ ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د و جومعه توركه‌مانی” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net