82
ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ٤ و ٥ی گه‌لاوێژی ١٤٠٣، دانیشتووانی شاری باب له ڕۆژئاوای كوردستان بۆ جارێكی دیكه دژبه ده‌وڵه‌تی توركیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ به‌كرێگیراوه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر بو وڵاته به‌شه‌ڕ هاتن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دانیشتووانی شاری باب له ئاست گه‌نده‌ڵی و سه‌ركوتگه‌ری هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كردووه، به‌ڵام پۆلیسی ئه‌و شاره ته‌قه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا كردووه و ناڕازیانیش به چه‌ك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر مه‌قه‌ڕی پۆلیس و بنكه‌ی ئه‌رته‌شی توركیا. به وته‌ی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، شه‌ڕه‌كه تا به‌یانی درێژه‌ی بووه، به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانه گیانیه‌كانی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.