11
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ئاست گرانی ده‌رمان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به‌و گرانییه بوون.
به وته‌ی نوێنه‌رێكی مه‌جلیسی ڕژیم، هێشتا ساڵی ١٤٠٣ ته‌واو نه‌بووه، نرخی ده‌رمان ٥٠ بۆ ٤٠٠ له سه‌د گران بووه و بڕیاره له ساڵی داهاتوو ئه‌رزی ته‌رجیحی و نیمایی وه‌لا بنرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌رزی پێویست بۆ دابینكردنی ده‌رمان دیاری نه‌كرێت، نرخی ده‌رمان چه‌ند هێنده به‌رز ده‌بێته‌وه و ٨٠ له سه‌دی خه‌ڵك له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش ده‌بن.